بە بڕیاری شانەی قەیرانەكان بۆ چەند ڕۆژێك هاتوچۆی نێوان كەركوك و هەرێم قەدەغە كرا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە كەركوك

شانەی قەیرانەكانی كەركوك زنجیرەیەك ڕێوشوێنی نوێی بۆ ڕوبەڕوبوونەوە كۆرۆنا ڕاگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژ ڕێگای كەركوك و شارەكانی هەرێم دادەخرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، شانەی قەیرانەكانی پارێزگای كەركوك چەند ڕێوشوێنێكی نوێی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لەو ڕێوشوێنانەدا هاتووە، “بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی کەرکوک لە سبەی پێنجشەممەوە قەدەغەی هاتوچۆی مەرجدار لە کەرکوک جێبەجێدەکرێت، ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە، قەدەغەی تەواوەتی جێبەجێدەکرێت و ڕێگای کەرکوک بە ڕوی شارەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق دادەخرێت جگە لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ڕۆژانی دیکە قەدەغەی مەرجدار لە كاتژمێر 8ی شەوەوە جێبەجێدەکرێت و دەوام لە ڕۆژانی دیکە دەکرێت بە نیوە، ئەو کەسانەشی لە موڵکی حکومەتدان لە کرێی ئەو دوو هەفتەیەیان خۆش دەبن”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەریی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سزادانی بەندکراوەکانی بادینان بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

وردەکاری دەمەقاڵیی نێوان پیکێ و گریزمان ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share