كەشناسیی هەرێم لەبارەی ڕەوشی كەشوهەواوە بڵاویكردووەتەوە، “ئەمڕۆ خێرایی با بەردەوامى دەبێت و لە هەندێك ناوچەش بارانبارین و هەورە تریشقە دەبێت”.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوا بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، خێرایی با بەردەوامى دەبێت و لە هەندێك ناوچەش بارانبارین و هەورە تریشقە دەبێت”.
بۆ سبەی پێنجشەممە پێشبینی كردووە، “سبەى بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و هەندێك قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت”.
بەڕێوبەری پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم زانیاریی زیاتری بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا خستوەتەڕوو..