سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی موشەکبارانکردنی شاری هەولێرەوە ڕایگەیاند، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات مەترسی هێرشەکە بە جدی وەربگرن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ” داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مه‌ترسيى ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانى حكوومەتی عێراقه‌وه بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140″.
سەرۆکی هەرێم وتوشیەتی، ” هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوو كە بە مووشەك كرایە سەر هەولێر و بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى كەسێك و برينداربوونى نۆ كه‌سى دى كە ژماره‌يه‌كيان ئەمه‌ریكین، بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانييه‌كه دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین”.
نێچیرڤان بارزانی داوایەکی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کردووە و ڕایگەیاندووە، “هیوادارین بە خێرایی ميكانيزمى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كارا بكه‌نه‌وه و هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و دەزگا و هێزە عێراقييه‌كان بە بەشداريی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە، پێكه‌وه كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن”.
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ” نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هەبوونی هه‌ندێك هێز و گرووپى چه‌كدارى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى فيدراڵ، بوونه‌ته هۆى ئاڵۆزيى ناوچه‌كه و وایكردووە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی كوردستان هه‌بێت، بۆيه داوا له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ده‌كه‌م به‌په‌له ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى لێكۆڵينه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ ده‌ستبه‌كار بێت و به زووترين كات هێرشكاران بدۆزرێنه‌وه و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن”.