ئێران: تا کاتێک حکومەتی سوریا بیەوێت لەو وڵاتە دەمێنینەوە

عەلی ئەسخەر حاجی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی شوبات ڕایگەیاند کە وەڵامی توندی ئیسرائیل دەدەنەوە ئەگەر هێڵە سورەکان ببەزێنن و دەڵێت، بوونی ئێران لە سوریا ڕاوێژکارییە و تاکاتێک سوریا دەیەوێت لەوێ دەمێنینەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیک عەلی ئەسخەر سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “سروشتی لایەنی جولەکە لە بنەڕەتەوە و بەبەردەوامی سروشتێکی دوژمنکاری بووە لە ناوچەکە ، وەک چۆن مامەڵەشیان لەگەڵ گەلی فەلەستین و دراوسێکانیان هاوشێوەیە”.

ڕاشیگەیاند، “لەکاتێکدا کە سوریا شەڕی دژی تیرۆری دەکرد بەڵام ئیسرائیل هاوکاریی تیرۆریستانی دەکرد”.

جەختیشیکردەوە کە بوونیان لە ئێران بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و لایەنە تیرۆریستییەکانە، بەڵام ئەگەر لایەنی جولەکە بیەوێت هێڵە سورەکان ببەزێنێت بە توندی وەڵامی دەدەینەوە بەبێ ئەوەی چاوپۆشی بکەین.

لەبارەی دەرچوونیان لە سوریا ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتی، “هیچ پەیامێکمان پێنەگەیشتووە بۆ کشانەوەمان لە سوریا و بوونی ئێران لەو وڵاتە لەسەر داوای حکومەتی سوریایە و بەمەبەستیی ڕاوێژکاریی سەربازی لەوێین، تاوەکو کاتێکیش گەل و حکومەتی سوریا بیانەوێت دەمێنینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: لێدوانەكانی ئەردۆغان هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی لێدوانەكانیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە دژی ئاشتەوایی و سەقامگیری تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، “لێدوانەكانی…
زیاتر ببینە

هاوسەرگیریی کچە بارزانـ.ـییەک میدیای تورکیای شۆککردووە

هاوسەرگیریکردنی کچە بارزانـ.ـییەک و خوشکەزای ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئەکەپە، میدیای تورکیای شۆککردووە. میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، قەهرەمان زولفەقار ئیزۆل،…
زیاتر ببینە

عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات. بەپێی…
Total
0
Share