پەیەدە: هێرشی تورکیا لە خاکی هەرێمدا خەونێکی عوسمانییە بۆ لەناوبردنی کورد

پارتی یەکێتی دیموکراتیکی گەلان( پەیەدە) لە بەیاننامەیەکدا لەسەر هێرشی تورکیا بۆناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەوە ئەقڵیەتی فاشیستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە بۆلەناوبردنی کورد”.

لە بەیاننامەکەی پەیەدەدا کە ئەمڕۆ 11 ی شوبات بڵاوکراوەتەوە هاتووە، ” دەوڵەتی تورک هێشتا دەیسەلمێنێت کە بە دوای عەقڵییەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی، بوونی گەلی کورد دەکەوێت و كۆمەڵكوژیی ‌و قڕكردنی خەڵکی کوردستان، بە هەموو جیهان نیشان دەدات”.

بەیانەکەی پەیەدە ئاماژە بەوەشدەکات، ” سوپای دەوڵەتی تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە (10ی شوبات) لە دژی هێزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەست پێکرد و هێرشی کردە سەر هەرێمی چیای گارا و ناوچەکانی دەوروبەری، بۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی گشتیی پەیەدە، ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین، کە بۆ هەموو جیهانی دەیسەلمێنن، مەبەست لەو هێرشانە، لەناوبردنی خەڵکی کوردستان و هەبوونی گەلی كوردە لەسەر خاکی مێژوویی خۆی كە ئەمە بەپێی عەقڵییەتی فاشیستی عوسمانییە”.

وەک پەیەدە ئاماژەی پێدەکات ئەوان بانگ لە نەتەوەیەکگرتوەکان، دەوڵەتانی گەورە، چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، بۆ ڕاگرتنی شەڕی کۆمەڵکوژیی بە کۆمەڵ لە دژی خەڵکی کوردستان و سیمبولەکانی ‌و گەریلاکانی هەپەگە، هەڵوێستیان هەبێت، هەروەها بانگ لە هێز و لایەنە نەتەوەییەکانی باشووری کوردستان و حکومەتەکانی عێراق و باشووری کوردستان دەکات، لە ئاست ئەم هێرشانەدا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستێکی ڕوون و چارەنووسساز نیشان بدەن.

ڕۆژی چوارشەممە، 10 ی شوبات، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دژی گەریلاکانی پەکەکە لە چیای گارە دەستپێکردووە و بە وتەی بەرپرسانی سوپای تورکیا عێراق و هەرێمی کوردستانیشیان لەو هێرشە ئاگادارکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. داعش پێنج كارمەندی پۆلیسی كوشت و برینداركرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن بووە پاڵەوانی مۆندیال و شەشەینەی وەرزی چنییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share