ڕاپۆرتێکی بیانی: داعش بۆ خۆڕێکخستنەوە گرنگی بە هێنانەوەی ژنەکان بۆ ناو چالاکییەکانیان دەدات

بەرپرسانی سەربازیی عێراقی بە پێگەی (میدڵ ئیست ئای) ڕاگەیاندووە، چەکدارانی داعش کار بۆ خۆڕێکخستنەوەی دەکات لە باکوری عێراق، ئێستا بە چڕی کار بۆ هێنانەوەی ژنە داعشەکان بۆ ناو ڕیزی چەکدارەکانیان دەکەن تاوەکو پێداویستییە لۆجیستییەکانیان بۆ دابین بکەن لە ناوچەی حەمرین لە نزیک کەرکوک.

دوای کۆتایهاتنی داعش لە ساڵی 2017دا، جموجوڵی ڕێکخراوەکە لە ناو سێگۆشەدا قەتیس بوو کە ئەوانیش سەلاحەدین – دیالە – کەرکوک لە ناویشیاندا بەدیاریکراوی چیای حەمرین کە ناوچەیەکە کەمتر دەتوانرێت تێپەڕێنرێت، بەهۆی ئەوەی لە ناوچەکانی دیکە هێرش و ئامانجەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شکستیپێدەهێنرێت.

میدڵ ئیست ئای ئاماژەی بەوەکردووە ئەو ناوچانەی ئێستا داعش جموجوڵەکانی تێیاندا زیادیکردووە، ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقن.

پێگەکە لە زاری بەرپرسێکی گەورەی سەربازییەوە لە عێراق ڕایگەیاندووە، “بەشێکی زۆر لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لەم ناوچەیە تۆمارکراوە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو زۆر زیاترە، داعش سێ چالاکی گەورەی لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامدا کە ناکرێت پەرەدەپۆشیکەین یان لەبیریکەین”.

باسی لەوەشکردووە، داعش بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکەی بەغداد ڕاگەیاند جگە لەو هێرشە بەردەوامانەی دەیکاتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا داعش مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە عێراقدا، بەڵام هێرشەکانی ئێستایان زیاتر بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان و نیشاندانی مانەوەیانە، بەڵام ڕێکخراوەکە توانای گەڕانەوەیان نییە بۆ هیچ شوێنێک”.

پێگەکە دەڵێت کە هێزە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان دەیان چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە یان کوشووە لە ناوچەی حەمرین لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، لە ناویشیاندا جێگری خەلیفەی داعش ئەبو یاسر عیساوی کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە وادی شای لە باشوری کەرکوک کوژرا.

بەپێی وتەی بەرپرسانی عێراقی، وادی شام یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی داعشە کە هەریەکە لە کەرکوک و دیالە و چیای حەمرین پێكەوە دەبەستێت، لەوێشەوە بە دووری 25 بۆ 30 کیلۆمەتر و قوڵی 7 بۆ 8 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە لەنێوان سەلاحەدین و سلێمانیدا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە هەروەها کەرکوک بۆ باکور و دیالە بۆ باشور.

پێگە بەریتانییەکە لە زاری ڕافع سەعید، فەرماندەی لیوای سێی وەڵامدانەوەی خێراوە ڕایگەیاند، “ئەو ناوچانە زۆر سەختن، پێچ و پەنایان زۆرە ناتوانرێت بپارێزرێت بەتەواوی بۆیە چەکدارانی داعش بەکاریدەهێنن بۆ گواستنەوە و شاردنەوەی پێداویستییەکانیان لە نێوان کەرکوک و دیالە”.

هێنانی ژنان بۆناو ڕیزەکانی سەربازانی داعش

داعش هەوڵدەدات خۆی ڕێکبخاتەوە و کاردەکات بۆ بردنی ژنان بۆ ڕیزەکانی چەکدارانی داعش، ئەو ڕێکخراوە “تیرۆریستییانە”، لە کارە تیرۆریستییەکانیاندا پشت بە ژنان دەبەستن بۆ جێبەجێ کردنی و گەیاندنی پێداویستییە لۆجیستییەکان پێیان، چونکە بەزۆری ژنان خاڵە پشکنینەکان و بەربەستە ئەمنییەکان تێدەپەڕێنن بەبێ پشکنین بەڕەچاوکردنی هەستیاریی ئاینی لەوشوێنانە.

لەو بارەیەوە ئەفسەرێکی عێراقی دەڵێت، داعش دەستیکردووە بە ڕێکخستنەوەی شانە نوستووەکانی ژنانی داعش، لە هەفتەی ڕابردوودا داعش پێنج ژنی داعشی لەو ناوجانە دەستگیرکرد.

هەروەها موقەدەمێکی هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بەناوی تارق غەزالی ڕایگەیاند، “ژنانی داعش پارە، پەیام و خۆراک دەگوێزنەوە بۆ چەکدارانی داعش و بۆ ژن و منداڵی داعشەکانیش، ئەوانەشی لە هەفتەی ڕابردوودا دەستگیرکراون ژنان و هاوسەر و کەسە نیکەکانی چەکدارانی داعش بوون بۆیە ڕاکێشنیان و بردنیان بۆ ڕیزەکانی داعش کارێکی ئاسانە.

ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق

لە ماوەی رابردوودا زۆرترین ئەو هێرشانەی داعش ئەنجامیداوە لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەنبار و نەینەوا بووە، جگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.

بەرپرسانی سەربازیی عێراق ڕاشیناگەیاندووە زیادبوونی ژمارەی هێرشەکانی داعش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەو هێرشانە ئێستا گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز، بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەهۆی ئەوەیە عێراق ڕەتیدەکاتەوە موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە ‌هەرێمی کوردستان بدات، کە ژمارەیان دەگاتە سەروو 700 هەزار موچەخۆر، هەرێمیش ناچارە بە داهاتی فرۆشتنی نەوت موچە دابەشبکات.

ئەو بەرپرسە عێراقییان دەشڵێن، لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا داعش ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادی قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی هێرشەکانی زیاتر بکات، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پێداویستییەکانی لەو ڕێگەیەوە پێدەگات کە لەڕووی ئەمنییەوە کێشەی هەیە.

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی باڵە فڕیوەکەی هۆڵەندا شکستدەهێنێت؟

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: ئاووهەوا هۆكاری سەرەكی دەركەوتنی كۆرۆنایە لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share