پەروەردەی سلێمانی بۆ خوێندنگەکان: گرووپێکی وەستئەپ دروستبکەن و بەڕێوەبەرەکان ئەدمین بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم خوێندنگە حکومی و ئەهلییەکانی قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە، کە لەمەودوا دەبێت هەر ناوەندێکی خوێندن تەنیا یەک گرووپی ڕەسمیی وەتسئەپی هەبێت و بەڕێوەبەرەکەش ئەدمینی بێت.

بەپێی ئاگادارییەکەی پەروەردەی سلێمانی، لەپێناو ڕێکخستن، هەماهەنگی، و گەیاندنی ڕێنماییەکان بە خوێندکاران، پێویستە بەڕێوەبەری هەر ناوەندێکی خوێندن گرووپێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەتسئەپ دروستبکات و خۆی ئەدمینی سەرەکی بێت، هەروەها یاریدەدەر و ڕێنماییکاری پەروەردەیی بەشداریبکەن لە ئاگادارکردنەوەی خوێندکاران لە کاتی پێویستدا.

پەروەردەی سلێمانی جەختیکردووەتەوە، دروستکردنی گرووپی جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئاستی ناوەندی خوێندن قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکەی مەنسور بارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ناڕوونن

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی مەنسـ.ـور بـ.ـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و داهاتەکانی دەچنەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور…
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆمار: داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێم دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنیشن و گفتوگۆبکەن

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، تیایدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share