بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکانی ناوچەکە، وەفدێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات.
شایی ئاوات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە درێژەی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەیییەکانی سلێمانی لە ناوچەی تانجەڕۆ، ئەمڕۆ بە یاوەری بەشێک لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێشوازیمان لە وەفدێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەو سەردانەکە تەواوکاری ڕاسپاردە و بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری ژینگەی عێراق بوو، بۆیە بە مەیدانیی سەردانی ئەو ناوچانەمان کرد کە گرفتی ژینگەییان هەیە.