شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لەم هەفتەیەدا بارانبارین دەستپێبکات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە پاشنیوەڕۆ بەدواوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو سبەی ڕۆژی دووشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران ببارێت، هەروەها مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، هەندێک کات بای باشوور چالاک دەبێت و تەپوتۆز دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share