رێباز حەملان: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی ئەوەندەی پارە لەبەردەستدایە دەتوانێت دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكات

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “عێراق ئامادەكاری دەكات پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی خۆیان دابەشبكات و ئێمە بەشێكین لە عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە بۆیە پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق بنێردرێت”.

راشیگەیاند، “گرفتی نەبوونی پارەی نەختینە نییە و لقی هەولێری بانكی ناوەندیی ئەوەندەی پارە لەبەردەستدایە دەتوانێت دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكات”.

هاوكات بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دۆخی دارایی عێراقەوە هۆشداریدا و وتیشی، “ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت ئابوریی عێراق زەرەرمەند دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share