سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق: کێشەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم سیاسی نین

بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، کۆڕەک لە ساڵی 2022ەوە قەرزارە و خۆی دۆخەکەی گەیاندووەتە ئەم ڕۆژە.

بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم سیاسی نین، بەڵکو کێشەی تەکنیکن، کۆڕەک وەک کۆمپانیاکانی دیکە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانمان نەبووە و زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار قەرزاری دەستکەمانە.

وتیشی، ئێمە دەمانەوێت ئەم بابەتە چارەسەربکەین، بەڵام ئەوان ئێمەیان گەیاندە ئەم بارودۆخە، کێشەکە لە ساڵی 2022ەوە هەیە و لەوکاتەوە گرێبەستی مۆڵەتی کۆمپانیاکە بەسەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share