وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: تا لە ناوچەکەدا جەنگ بەردەوامبێت بە نیازی هەرزانبوونی نرخی بەنزین مەبن

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تاوەکو جەنگ لە ناوچەکە بەردەوامبێت، قەیرانی بەنزینیش بەردەوامدەبێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا جەنگ لە ناوچەکەدا بەردەوامبێت، نرخی بەنزین دانابەزێت، چونکە ئێمە سووتەمەنیمان لە ئـ.ـێرانەوە بۆ دێت.

وتیشی، ئێستا ئێـ.ـران زۆرینەی ئەو شوێنانەی بۆردومانکراوە کە سووتەمەنیی تێدا بەرهەمدەهێنێت، ئەوەشی ئێستا هەیەتی بەشی خۆی ناکات، ئەمەش هۆکارە کە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان زۆر بەرزببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی: 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بڕگەکانی…
Total
0
Share