بەرگریی شارستانیی هەولێر: گەنجێک لە زێی گەورە خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی خنکان ئاگادارکرانەوە.

ئاماژەی بەوەدا، ئەو کەسەی خنکاوە کوڕێکی تەمەن 25 ساڵە و لە گوند بشیریان لە قەزای خەبات لەکاتی مەلەکردن لە زێی گەورە خنکاوە.

بەگوێرەی بەرگریی شارستانی، لە دوای 20 خولەک لەلایەن تیمی ژێرئاوی خەبات تەرمەکە دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ بەرپرسانی هەولێر: لە کوێی دنیا بووە 73 بیر لە یەک پڕۆژەدا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر شاری هەولێر هۆشداریدەداتە بەرپرسانی شارەکە رایگەیاندووە، “پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان گەورەترین…
Total
0
Share