دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: لە 24 کاتژمێردا بە شەش درۆن هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە شەش درۆن هێرشکراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کوردستان.

دەزگای ئاسایش ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:35 بۆ کاتژمێر 14:00ـی ڕۆژی دووشەممە 27ـی 7ـی 2026، بە پێنج درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە و دەوروبەری.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتژمێر 05:20ـی ڕۆژی سێشەممە 28ـی 7ـی 2026 بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر ناوچەی شارباژێڕ.

جەختیشیکردەوە، “لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە پێکهێنانی حکومەتدا پارتی شکستیهێنا و ئێستا هاتوونەتەوە بەر دەرگای یەکێتی

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایدەکات، لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا بەتەنها، پارتی شکستیهێنا، ئێستا هاتووەتەوە بەر دەرگای یەکێتی و چاوەڕێی یەک…
Total
0
Share