سبەینێ لە هەولێر دابەشکردنی بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی دەبێت و هەر شۆفێرێکیش بڕی 40 لیتر بەنزین وەردەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، سبەی وەک تاقیکاری، بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەشدەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزین وەردەگرێت و پێویستە هاوڵاتییان کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان بهێنن.