پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: لە هەوڵداین پرسی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵدان بە شێوەیەکی بنەڕەتی کۆتایی بە کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست بهێنن.

پۆڵا شەهـ.ـید سیروان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە هەوڵدان بەشێوەیەکی بنەڕەتی، کێشەی زیاتر لە 86 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان چارەسەربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش واژووی زیاتر لە 109 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کۆکراوەتەوە، تاوەکو مووچەکانیان کە مانگانە نزیکەی 43 ملیار دینارە، بۆ ساڵی داهاتوو بخرێتە بودجەی عێراقەوە.

وتیشی، ئەم هەنگاوە دەبێتە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share