فەرمانبەرانی عێراق مۆڵەتی پێنج ساڵ بە مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، بابەتی مۆڵەتی پێنج ساڵ بە فەرمانبەران تاوەکو ئێستا نەبراوەتە پەرلەمان.

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بەرنامەی هەیە پێنج ساڵ مۆڵەت بداتە فەرمانبەر لە بەرامبەر مووچەی بنەڕەتی، بەڵام ئەمە تەنیا قسەیە، هێشتا چوارچێوە یاساییەکەی دیارینەکراوە و نەهاتووەتە پەرلەمانیش.

وتیشی، ئەگەر ئەو بابەتە بێتە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ دەکرێت و دواتر دەنگی لەسەر دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت و دەشڵێت، “پێویستە چارەسەری كێشەی…
Total
0
Share