هاتوچۆی گەرمیان: منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ کەوتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی و گـ.ـیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمشەو (20ـی تەمموزی 2026)، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لەو کاتەی باوکی ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری تۆیۆتا لاندکرووزەر لەبەردەم ماڵی خۆیان بخاتە حەوشەوە، کەوتووەتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکەی و بەسەختی بـ.ـرینداربووە.

ڕاشیگەیاند، ڕووداوەکە لە گەڕەکی بەردەسوور لەناو شاری کەلار ڕوویداوە و بەهۆی سەختیی بـ.ـرینەکەوە منداڵەکە گـ.ـیانیلەدەستداوە.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجامداوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە شێوازی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی…
زیاتر ببینە

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت، “هەوڵدەدرێت هاوشێوەی هاوتاكردنی…
Total
0
Share