وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی %20 لە پارەی سزای هاتوچۆ بەردەوامدەبێت تا ئەو کاتەی کە لە سەرووی خۆمانەوە نووسراومان بۆ دێت.
عەقید سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە 30ی حوزەیرانی 2026، ئەو وادەیە کۆتاییهات کە حکومەت بۆ لێخۆشبوونی پارەی سزای هاتوچۆ دیاریکردبوو، ئێمەش پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە، سەبارەت بەو پرسە پەیوەندیمان بە سەرووی خۆمانەوە کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامی سەرووی خۆمان سەبارەت بەم پرسە ئەوەبوو کە، بەردەوامبین لە لێخۆشبوونی %20 لە پارەی سزای هاتوچۆ تا ئەو کاتەی نووسراومان بۆ دێت بە ڕاگرتنی، بۆیە لێخۆشبوونەکە بەردەوامدەبێت تا نووسراومان بۆ دێت.