وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند، کارەبای بەردەوام بۆ 90%ی هاوبەشان دابینكراوە و 6,000 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەپێناو ڕێکخستنەوەی تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی 6,000 موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.
یەكەم: لە سێكتەری بەرهەمهێنانی كارەبا 1,974 مێگاوات كارەبای تازە، لەم وێستگانەی خوارەوە بەرهەمهێنرا:
1- لە وێستگەی خورماڵە (500 مێگاوات).
2- وێستگەی هەڵمیی خەبات (300 مێگاوات).
3- وێستگەی گەرمیان (165 مێگاوات).
4- وێستگەی بازیان (750 مێگاوات).
5- وێستگەی دێرەلۆك (38 مێگاوات).
6- لە وێستگەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك (87 مێگاوات).
7- لە وزەی خۆر : 134 مێگاوات لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
دووەم: لە سێكتەری گواستنەوەی كارەبا توانیمان 61 پرۆژە ئەنجامبدەین بە گوژمەی 372,84 ملیۆن دۆلار.
1- لە هەولێر و سۆران: 31 پڕۆژە، بە گوژمەی 233,72 ملیۆن دۆلار.
2- لە دهۆك و زاخۆ: 8 پڕۆژە، بە گوژمەی 40,13 ملیۆن دۆلار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 22 پرۆژە، بە گوژمەی 98,99 ملیۆن دۆلار.
سێیەم: لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا توانیومانە 3,880 پڕۆژە ئەنجامبدەین بە گوژمەی 259،27 ملیار دینار.
1- لە هەولێر و سۆران : 1,125 پڕۆژە، بە گوژمەی 109,742 ملیار دینار.
2- لە دهۆك و زاخۆ : 531 پڕۆژە، بە گوژمەی 35,239 ملیار دینار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 2,224 پڕۆژە، بە گوژمەی 114,286 ملیار دینار.
4- گەیاندنی كارەبا بۆ 575,000 هاوبەشی كارەبای تازە.
5- دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ لە 90%ی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
6- كوژاندنەوەی 6,000 مۆلیدە لەناو گەڕەكەكان.
7- لابردنی زیاتر لە 62,688 سەرپێچیكار لەسەر تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان.
8- هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ئەنجامدا ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.