نرخی زێڕ جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە یەک مانگی رابردوودا.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 388 دۆلار.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەشێكی پەیوەستە بە رێکنەکەوتنی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا لەسەر باجی گومرگی لەگەڵ ئەمریکا، بەشێکیشی بەهۆی بەهای سوودەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکییەوەیە.
دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە چەند دراوێکی بیانی بەشێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا.