هاتوچۆی هەڵەبجە: بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو سەنتەری شار بوەستێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (تەنانەت ئەوانەشی کە کۆدیان بۆ کراوە) دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک لەناو سەنتەری بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا نەوەستن.

ئاماژەی بەوەشدا، نابێت ماتۆڕسکیلەکان بەهیچ بیانوو یاخود کارێکی تایبەت بێنە ناو سەنتەری شارەوە.

ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان تۆمارنەکراون و سیستمی سزای دارای (غەرامە) نایانگرێتەوە، لە کاتی ئەنجامدانی هەر سەرپێچییەکدا ڕاستەوخۆ ڕێکاری توندی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەستبەجێ لەلایەن تیم و مەفرەزەکانی هاتوچۆ و هێزە ئەمنییەکانەوە ڕەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەکرێن.

هاتوچۆی هەڵەبجە دەشڵێت، ڕێنماییەکان ​بەمەبەستی پاراستنی ڕێکخستنی شار، کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و بەخشینی سیمایەکی جوان و شارستانی بە سەنتەری شار و شوێنە گەشتیارییەکان دراوە و داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ناكۆكی لە بۆچوونی لیژنەكەی سەرسنووردا هەیە و پێدەچێت نەتوانن ڕاپۆرتی كۆتایی بنوسن

پێناچێت ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان كە سەردانی ناوچە سنوورییەكانی كرد، بتوانێت ڕاپۆرتێكی یەكگرتوو لەبارەی دۆخی ناوچەكە و هۆكارەكانی…
Total
0
Share