د. عەبدوللەتیف ئەحمەد: ئامانجی سەرەکیی پشت ئەم بابەتە پیسە تـ.ـیرۆرکردنی مەعنەویی کەسایەتیم و شێواندنی بانگەوازەکەمە

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆیەکانی ئەم دواییە بڵاوکردەوە کە بڵاوکردەوە.

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆیەکانی ئەم دواییە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو تۆمەتە مەترسیدار و ناڕەوایانە بووم کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن یەکێک لە بەکرێگیراوانی بیری داعـ.ـشیـ.ـیەوە، کە گوایە من فێڵم لە چەند خوێندکارێکی کچ کردووە لە کۆلێژەکە و گێـ.ـچەڵم پێکردوون، لەسەر ئەوەش، شەپۆلێکی گەورەی ناوزڕاندن و تانەدان لە ئابڕوو و کەرامەتم دەستیپێکرد، وەک ئەوەی ئابڕووی خەڵک حەڵاڵ کرابێت بۆ هەر درۆزن و پڕوپاگەندەکارێک، سوێند بە خوای گەورە، ئەو خوایەی بە نهێنی و شاراوەکان دەزانێت، کە ئەم تۆمەتانە درۆن و بوختانن.

دەشڵێت، ئەوەی ڕوویدا تەنیا ڕەفتارێکی کەسیی نەبوو، بەڵکو بەگوێرەی خێرایی زۆر لە بڵاوکردنەوە و گەورەکردنی، هەڵمەتێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و ڕێکخراوە کە چەند تۆڕێکی پیس لە دەرەوە دەیبەن، ئامانجی سەرەکیی لە پشت ئەم هاوپەیمانییە پیسەوە، تیـ.ـرۆرکردنی مەعنەوی کەسایەتیم و شێواندنی بانگەوازەکەمە، هەروەها تۆقاندنی هەر دەنگێکی ئازادە کە پێچەوانەی ڕێبازە تـ.ـوندڕەوەکەیان بێت.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاندووە، بە تەواوی ئامادەم بۆ ئەوەی بچمە بەردەم دادگای بەڕێز، تا دەرکەوێت ئەو (کچە) کێیە کە بە درۆ و ساختەکاری، لە ژێر فشاردا دەیانەوێت بیكەن بە قوربـ.ـانییەکی خەڵەتێنراو، من دادپەروەری لەوەدا نابینم کە لە ژوورێکی داخراو و بە نهێنی، پێشوازیی لە هەر ناحەز و بەکرێگیراوێکی نەفس نزم و خـ.ـۆفرۆشێک بکرێت، بێ ئاگاداریی دایک و باوک و کەسوکاریان هەروەها بێ ئامادەبوونی من، درۆ و بوختانم بۆ هەڵبەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share