بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: ئەمشەو کێشەی ئاوی گەڕەکی کازیوە چارەسەردەبێت

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک تووشی کەمئاوی بوونەوە، ئەمشەو کێشەی ئاوی گەڕەکی کازیوە چارەسەردەبێت.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتووانی گەڕەکی کازیوە تووشی کێشەی کەمئاوی بوونەوە، هۆکاری دروستبوونی کێشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەزانی ئاوی دووکان – سلێمانی پێویستیی بە پاککردنەوەیە، هەروەها پەمپێکیشمان وەستابوو و پێویستی بەوەبوو بخرێتەوە کار، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو دوو کێشەیە کاتی پێویست بوو.

وتیشی، لە ئێستادا ئاو بەرەو خەزانی ئاوی گەڕەکی کازیوە دەڕوات، تا شەو ئەو خەزانە پڕدەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ تا شەو، هەمووان لەو ناوچەیە ئاو وەردەگرن و هیچ کێشەیەکیان نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی: بەروبوومی خانووە پلاستیكییەكان تەندروستە و هیچ مەترسییەكی نییە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە ئەو بەروبوومە كشتوكاڵییانەی لە خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەمدەهێندرێن هیچ مەترسییەكی نییە و…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: گواستنەوەی پڕۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتمان دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی گواستنەوەی پرۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتی دارایی دەستیپێکردووە. وەزارەتی دارایی و…
Total
0
Share