بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “وەک بەڕێزتان ئاگادارن، سبەینێ پشووی ڕەسمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە ئاگاداردەکەینەوە، کە کۆدی نۆرەگرتنیان وەرگرتووە بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت، بۆ سبەینێ ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی 6ـی 2026، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە 7ـی 6ـی 2026، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بە هەمان کۆد بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان”.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەینێی کردە پشوو.