واشنتۆن: لەبارەی سزاکانی سەر ئێران ڕاوێژ بە هاوپەیمانەکانمان دەکەین

ئەمریکا هەنگاوی نوێی لە ڕەفتارەکانی بەرامبەر ئێران سەبارەت بە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە خستەڕوو و دەڵێت، ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران بەچڕی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دورکەوتووە و پێشێلکاری زۆری لە ڕێککەوتنەکەدا کردووە.

سەبارەت بە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە کە لەلایەن ئیدارەی پێشووی ئەمریکاوە بەسەریدا سەپێنراوە نێد پرایس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان ڕاوێژ دەکەین سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران یاخود مانەوەیان”.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ وتەکانی محەمەد جەواد زەریف کە پێشنیاری کردبوو بۆ کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەمریکا هەنگاوەکانی بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی 2015 دەستپێبکات کە پێشتر بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ لەو ڕێککەوتنە کشانەوە.

هەر لەو لێدوانەیدا زەریف بۆ یەکەمجار ئامادەیی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ کەمکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئەگەر ئەمریکا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە سوک بکات.

بابەتی پێشتر

قەناسەكانی داعش دەگەڕێنەوە.. سەربازێك لە گوڵاڵە كرایە ئامانج

بابەتی دواتر

زیاتر لە 100 هەزار توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share