ئاژانسی ناسا: دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونیی ڕوودەدات

ئاژانسی ناسا، ڕایگەیاند، دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن ڕوودەدات.

ئاژانسی ناسا، ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئایاردا ، ئاسمان دیاردەیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشی گەردوونی بەخۆیەوە دەبینێت کە بە ‘مانگی شین’ ناسراوە، تێیدا مانگ بە تەواوی و بە شێوەیەکی پڕ لە ئاسماندا دەردەکەوێت.

شارەزایانی گەردوونناسی ڕوونیدەکەنەوە کە ناونانی ئەم دیاردەیە بە ‘مانگی شین’ واتای ئەوە نییە کە ڕەنگی مانگ دەگۆڕێت بۆ شین، بەڵکو ئەمە دەستەواژەیەکی فەلەکییە و کاتێک بەکاردێت کە لە ماوەی یەک مانگی زاینیدا دوو جار مانگی پڕ (مانگی چواردە) لە ئاسماندا دەربکەوێت بەوپێیەی سەرەتای ئەم مانگەش مانگ بە پڕی دەرکەوت، کە ئەمەش ڕووداوێکی تاڕادەیەک دەگمەنە و چەند ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.

ناسا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئارەزوومەندانی گەردوون و دیمەنە سروشتییەکان دەتوانن لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە چاوی خۆیان بە ڕوونی سەیری ئەم دیمەنە ناوازەیە بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە بەکارهێنانی ئامێری تایبەت یان تەلسکۆب ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share