مامەڵەکارێکی دراو: لە جەژندا 100 دۆلار دەبێت بە 100 هەزار لە چاپی 250ـیی

ئەگەر 100 دۆلار ببەیت بۆ بازاڕ و بتەوێت بە بلۆکێک (شەددە) 250 دیناری بیگۆڕیتەوە، لەبەرامبەردا تەنیا 115 هەزار دینارت پێدەدەن، هۆکارەکەش بۆ کەمیی ئەو جۆرە چاپە و نزیکبوونەوەی جەژن دەگەڕێتەوە.

ئاڵوگۆڕکارێکی دراو ئاماژەی بەوەدا، خەڵك بەزۆریی شەددەی 250 دیناری بۆ دیاری و بەخشینی جەژنانە دەبەن، بەو هۆیەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنە و جەژنەکان خواستێکی زۆری لەسەر دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەکاتی جەژندا 100 دۆلار ببێت بە 100 هەزار دیناری 250ـیی.

بە وتەی ئەو ئاڵوگۆڕکارە، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە دراوی 250 بەشێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن هێڵەکانی گواستنەوەی هاوڵاتییان، مارکێت و دووکان و بازاڕەکان وەک باقیی بەکاردێت، هەروەها زوو خراپ و کۆن دەبێت و چاپیشی کەمە لە بازاڕدا.

ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو ئاماژەی بەوەشدا، بەهای 100 دۆلار بە چاپی 250 دیناریی کۆن (بەکارهاتوو) لەنێوان 145 بۆ 150 هەزار دینار دەگۆڕدرێتەوە، ئەوەش چەند هەزار دینارێک کەمترە لە نرخیی ڕەسمیی دۆلار لە بازاڕەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share