قائیمقامیەتی سلێمانی: قوربانییکردن لەناو گەڕەکەکان قەدەغەیە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژانی جەژن و ڕێکخستنەوەی بازاڕ، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی قائیمقامی سلێمانی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان، پلانی پێشوازیکردن لە جەژنی قوربان دانرا.

هاوکات ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوکەدا میکانیزمەکانی ڕێکخستنەوەی بازاڕ و بەدواداچوون و چاودێرییکردنی کاڵا و شتومەکەکان لە ڕۆژانی جەژندا خرانەڕوو. هاوکات پلانی قائیمقامیەت بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژن خرایەڕوو.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و بەجێگەیاندنی سوننەتی قـ.ـوربانیکردن بەشێوەیەکی دروست کە لەگەڵ ڕێنماییە ئاینی و تەندروستی و خۆپارێزییەکاندا بگونجێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییانکرد کە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵ ئەنجامنەدەن و قوربانییکردن تەنیا لە کوشتارگە ڕەسمییەکان ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە…
زیاتر ببینە

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی خوێندکارانی بەشە ناخۆییەکانی کچان لە هەولێر گردبوونەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە شوێنی مانەوەیاندا خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share