سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە رووداوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەکانیان دابینبکرێت.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی زیانلێکەتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، بە سێ هەنگاو، دەستدەکرێت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانەی کە ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەبەخشرێتە بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتدا.
وتیشی، ئەو هەژمارە بانکییەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان دانراوە، داناخرێت.