تەندروستیی عێراق: لەمساڵدا 4 کەس بە ڤایرۆسی هاریی سەگ گـ.ـیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەینێت، لەمساڵدا 4 حاڵەتی مردن بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی ‘هاریی سەگ’ گـ.ـیانیان لەدەستداوە. 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسیی هاریی سەگ تۆمارکراون کە لە شارەکانی بەغداد، بابیلۆن، ئەنبار و زیقار بوون و هەر چواریان گـ.ـیانیانلەدەستداوە.

ڕوونیشیکردەوە، “ئەگەری مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە %100 و تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی پزیشکی بۆ نەدۆزراوەتەوە، لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم نیشانە، بەدڵنیاییەوە نەخۆشەکە گـ.ـیانیلەدەستدەدات.”

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، “ڤایرۆسەکە لەڕێگەی گەستنی سەگێکی توشبوو دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و چەند ڕۆژێکی دەوێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی.”

سەیف بەدر ڕوونیشیکردەوە، مەرج نییە هەر گەستنێکی سەگ، مانای توشبوون بێت بە ڤایرۆسەکە، بەڵام باشترە بەزووترین کات دەرمانی پێویست و دەرزیی گەزاز دژی ڤایرۆسەکە وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share