بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: هەفتەی داهاتوو دەستدەکەینەوە بە پاککردنەوەی بەنداوی دوکان

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بڕێکی زۆر خاشاک دەرهێندراوە و هەفتەی داهاتوو پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەشی زۆری بەنداوی دوکان لەو خاشاک و پیسییە پاککراوەتەوە کە تێیدا بوو، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەستدەکەینەوە بە پڕۆسەی پاککردنەوەی بەنداوەکە لەو بڕە خاشاکەی کە تێیدا ماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕێکی زۆر خاشاک لە بەنداوەکە دەرهێندراوە، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، بڕی ئەو خاشاکەی لە بەنداوەکە دەرهێندراوە 20 بۆ 30 گەڵابە دەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share