داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلول-دا زیاتر لە 3 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە 78 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتی نەوتی ئەو مانگە زیاتر لە 3 ملیار دۆلار بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، “لە مانگی ئەیلول بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو بەراورد بە مانگی ئاب كەمبووەتەوە بۆ 78 ملیۆن و 388 هەزار و 619 بەرمیل”.

لەبارەی داهاتی نەوتی ئەو مانگەشەوە دەڵێت، “داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول 3 ملیار و 167 ملیۆن و 434 هەزار دۆلارە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، ڕۆژانە 2 ملیۆن و 613 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە لەو مانگەدا.

لە كێڵگەكانی نەوتی بەسڕە لەو مانگەدا 75 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، هەروەها لە كێڵگەكانی باكووری وڵاتەكەشەوە لەڕێگای بۆڕی نەوتەوە 3 ملیۆن و 133 هەزار و 834 بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە، وەك وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە.

عێراق بە تێكڕا هەر بەرمیلێك نەوتی لە مانگی ئەیلولدا بە 40.407 دۆلار فرۆشتووە.

بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی لایەنگیریی پەكەكە 19 كەس لە باكووری كوردستان دەستگیركران

بابەتی دواتر

سەركردە دەستگیركراوەكەی داعش دوو بەرپرسی لە خورماتوو كوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە…
Total
0
Share