هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، بڵاویکردەوە، رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان، روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری کرۆلا بیکاشۆ بووە و لە پێچەکانی مەکێ لە ناحیەی وەرتێ لەڕێگا لایداوە و وەرگەڕاوە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.