ئەمڕۆ کارنامەی حکومەتی نوێ پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ عەلی زەیدی کارنامەی حکومەتەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، کارنامەی حکومەتەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕی نێوان لایەنە سیاسییەکان دێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

چاوەڕوان دەکرێت کارنامەکە تیشک بخاتە سەر چەند ته‌وەرێکی سەرەکی لەوانە؛ چاکسازیی ئابوری، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای پێشکەشکردنی کارنامەکە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کاتی کۆبوونەوەی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر متمانەدان بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی و وەزیرە پێشنیارکراوەکان دیاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share