وەزارەتی ئەوقاف: ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم گەشتی حاجییان بە فڕۆکە ئەنجامدەدرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە، حاجییانی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی، بە فڕۆکە گەشت دەکەن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراق و کۆمپانیای فڕۆکەوانیی عێراقی، بۆ ئەوەی گەشتی حاجییان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بێت بۆ شاری جەددەی سعودیە، هەوڵەکان گەیشتوونەتە کۆتایی و بڕیاردرا، گەشتی حاجییان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێبکات.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، 7ـی 5ـی 2026، یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەبێت و ڕۆژی دواتر، لە سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان…
Total
0
Share