بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان منداڵێک گیانیلەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار – دەربەندیخان کەسێک گـ.ـیانیلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەسەر ڕێگەی کەلار- دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لە ناحیەی باوەنور کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان گـ.ـیانیلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شـ.ـەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شـ.ـەهید هەژار کرا لە کەلار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وێستگەیەکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای…
Total
0
Share