پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەبرێتە بەسڕە.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، کاتێک بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە بەسڕە بوو لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە دانیشتبوو وتی ئەمان فێستیڤاڵی خورمایان هەیە پێشنیار دەکەم فێستیڤاڵی هەناریش بهێندرێتە ئێرە، دوای ئەوەی لە هەڵەبجە بەرێوەدەچێت.
وتیشی، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵین بۆئەوەی فێستیڤاڵی هەنار ببەینە بەسڕە و ئامادەکاری دەکەین کە ئەو کارە هەم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکان باشە و هەمیش بۆ ئاشنایەتیی خەڵکی ئەو پارێزگایە بە فێستیڤاڵی هەنار باشە.