پزیشکیان: واشنتن خیانەت دەکات

سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، واشنتن خیانەت لە دیپۆلماسیی دەکات.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند کە واشنتن بە ئاشکرا “خیانەت لە پرەنسیپەکانی دیپلۆماسی” دەکات.

پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی ئەمریکا بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پابەند نییە بەو ڕێککەوتن و بنەما جیهانییانەی کە ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕادەگرن.

ئەم لێدوانانەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر چەندین دۆسیەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا و ئاسۆکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی دیپلۆماسی ئاڵۆزتر بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایان: بومەلەرزە لە تورکیا تا یەک ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت

پێدەچێت شەپۆلی بوومەلەرزە مەترسیدارەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی پێ نەیەت، زانایانی جیۆلۆجی رایانگەیاند، “رووبەڕووی زریانێکی نوێی بومەلەرزە دەبینەوە”،…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ناتۆ لە بنکەی سەرەکیان لە ئەفغانستان کشانەوە و وڵاتەکەش لە دووڕیانی شەڕدایە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، ٢ی تەموز، ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، ناتۆ، بنکەی…
Total
0
Share