وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: گەمارۆی سەر گەرووی هورمز لەگەڵ دانوستانەکان یەکناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، لەبیرمان ناچێت کۆتاجار کە گفتوگۆمان کرد، ئەمریکا بۆردومانی کردین.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە پلانماندا نییە بەشداریی گەڕێکی دیکەی دانوستان بکەین لەگەڵ ئەمریکا، چونکە لەوەتەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، ئەمریکا چەندین جار ئاگربەستەکەی شکاندووە، پاکستانیشمان لەمە ئاگادارکردووەتەوە.

وتیشی، هیچ پێشنیارێکی جددیمان لە ئەمریکاوە بۆ نەهاتووە سەبارەت بە لابردنی سزاکان، هەموو نیشانەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەمریکا خواستی نییە دۆخێکی دیپلۆماسی لەنێوان هەردوولا بخوڵقێت.

باسی لەوەشکرد، گەمارۆی سەر گەرووی هورمز لەگەڵ دانوستانەکان یەکناگرێتەوە، ئێمە ئەوەشمان لەبیرناچێت کۆتاجار کە گفتوگۆ و دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا کرد، ئەوان بۆردومانیان کردین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕه‌ئیسی به‌منزیكانه‌ بۆ واژووكردنى چه‌ند ڕێككه‌وتنێك سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایده‌كات، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ مۆسكۆ و كار…
Total
0
Share