وەزارەتی ناوخۆ: ئەمڕۆ بە چوار درۆن هێرشکرایەوە سەر هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشدەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 14ـی نیسانی 2026، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواشدەکەین، کە چیتر سەقامگیریی کوردستان و ئارامیی هاوڵاتییان نەکرێنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: سیستمی نوێی دیجیتاڵیی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنج ناوچە دەخرێتەکار

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سیستمی نوێی دیجیتاڵیی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەرمیان، دەربەندیخان، دووکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق دەخرێتەکار. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك…
Total
0
Share