بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەشوێن هەنگاوە سیاسییەکانی سەرۆک مام جەلالدا دەڕۆین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، بەشوێن هەنگاوە سیاسییەکانی سەرۆک مام جەلالدا دەڕۆین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال بە یەکەم سەرۆککۆماری کورد لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ساتی شانازی و بەرزڕاگرتنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کە بۆ یەکەمجار پێشمەرگەیەک، ڕابەری شۆڕشی نوێ، سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین کورد بووە سەرۆککۆماری عێراق و یەکەم سەرۆککۆماری هەڵبژێردراویش بوو کە لە پرۆسەیەکی دیموکراسی متمانەی بەدەستهێنا.

دەشڵێت، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵگری میراتە دەوڵەمەند و بەنرخەکەی سەرۆک مام جەلالین و بەشوێن هەنگاوە سیاسییەکانیدا دەڕۆین و لەسەر هەمان ڕێباز کاردەکەین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی گەشاوەتر و پتەوکردنی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی زیاتر لە نێوان هەموو لایەنە جیاوازەکان.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەم کاتەدا دووپاتی دەکەینەوە ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی هەر کەس و لایەنێک کە باوەڕی بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە بە ئامانجی ئاشتی و پێکەوەیی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبێت و دواتر كۆتاییدێت.…
زیاتر ببینە

ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گەیشتە هێنانەدەرەوەی منداڵان لە قوتابخانە

دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی کەمیی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و وەك ناڕەزایەتییەكیش منداڵەكانیان لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share