پۆلیسی سلێمانی ڕونكردنەوە لەسەر ڕوداوی دزینی ئۆتۆمبیلێك لە گەراجێكدا دەدات

ئۆتۆمبێلێك لە پاركێكی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دزرا و وتەبێژی پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، كامێراكانی چاودێری ڕوداوەكەی دەرخستووە و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەوڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیدایە.

دوای ئەوەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (جێب/ لاریدۆ) لە پاركی ئۆتۆمبێلی كاسۆمۆڵ لەناو بازاڕی سلێمانی دزرا، سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 23ی كانونی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هاوڵاتییەكە كاتژمێر 02:15ی پاش نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەكەی لە پاركەكەدا ڕاگرتووە و كاتژمێر 04:00 كاتێك گەڕاوەتەوە ئۆتۆمبێلەكەی دیارنەماوە.

وتیشی، “دوای ئاگاداركردنەوەیان، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە و جۆری ئۆتۆمبێلەكە پەخشكراوە و چوار كارمەندی پاركەكەش بانگێشتكراون بۆ لێكۆڵینەوە”.

سەركەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، كامێراكانی چاودێری دەریخستووە كە ڕوداوەكان چۆنە و، بە وتەی ئەو زیاتر لە كەسێك بەشداری لە دزییەكەدا كردووە.

پاركەكە دوای ڕوداوەكە داخراوە فۆتۆ: بژار دەباغ

سێشەممەی ڕابردوو لەسەر شەقامی شەست مەتری لەلایەن سێ ماتۆڕسوارەوە بڕێك پارە لە هاوڵاتییەك ڕفێنرا. دەربارەی ئەو ڕوداوە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، دوو كەس دەستگیركراون و هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دیكە.

هەروەك ڕونكردنەوەش لەسەر چەند ڕوداوێكی دیكەی شارەكە دەدات.

 

بابەتی پێشتر

مباپێ: نامەوێت بۆندێک واژووبکەم و دوای ساڵێک بڕۆم

بابەتی دواتر

کاندیدەکانی بەرشلۆنە بەڵێنی کڕینی دوو ناوی گەورە دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share