ئیسرائیل: ئێران شەش مانگی دیکە دەبێتە خاوەنی کەرەستەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی

وەزیری وزەی ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند کە ئێران شەش مانگی لەبەردەستدایە لەو ماوەیەدا دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئەو کەرەستانەی کە بۆ بەرهەمهێنانی یەک چەکی ئەتۆمی پێویستییەتی، ئەمەش کەمترە لەو ماوەیەی کە وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەمریکا پێشبینی کردووە.

ئیسلائیل نیگەرنای خۆی نیشانداوە لە ویستی ئیدارەکەی بایدن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کە لە ساڵی 2015دا کرا، واشنتۆنیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کشانەوەی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە ئەنجامی نەرێنیی هەبووە، چونکە پاڵنەرێک بوو کە ئێران پەرە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بداتەوە.

بەڵام یوفال شتاینتز، وەزیری وزەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ گورزێکی کوشندەی لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێراندا.

وتیشی، “ئەگەر ئێران ئەو هەنگاوانەی دەستیپێکردووە بەردەوامبێت لەسەری لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دەتوانێت بگاتە بڕی پێویستی کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە دروستکردنی چەکەکەوە ساڵێک یان دوو ساڵی دەوێت”.

ئێران لە ماوەی رابردوودا بەردەوام بووە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی کە لەساڵی 2019دا کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاند، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان بیانووی هەڕەشەكان بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرادەكات

سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ پڕكردنەوەی كەموكوڕییە ئەمنییەكان لە سنوورەكانی باشووری وڵاتەكەی دەگەڕێنێتەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان…
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share