ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە، کە نۆرەیان گرتووە لە بەشی مۆڵەت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە بۆ ڕۆژی دووشەممە 16ـی 3ـی 2026 نۆرەیان گرتووە بۆ سەردانکردنی بەشی مۆڵەت، بەهۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە پشووە، دەتوانن ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 3ـی 2026 سەردان بکەن بەبێ وەرگرتنی کۆدی نوێ.

دەشڵێت، ئەگەر ئەم ڕۆژەش کرایە پشوو، سەردانکردنیان دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە 23ـی 3ـی 2026 دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سەرەكی تیانییە.. چەند كەسێك بە تۆمەتی هێرشكردنەسەر پزیشكەكەی دهۆك دەستگیركران

لەسەر كەیسی هێرشكردنەسەر پزیشكێك لە دهۆك لەلایەن پلەدارێكی پارتییەوە، ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركران و پارێزگاری شارەكەش دەڵێت، دۆسیەكە دەدرێتە…
Total
0
Share