شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە بەیانی بۆ نیوەڕۆ لە بەشێکی ناوچەکانمان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، سبەینێ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان زیاتر هەوری تەواو دەبێت، هەوری مامناوەند بۆ هەوری نزم دەبێت.

وتیشی، لە ناوچە جیاجیاکان کاریگەریی سەرەتایی شەپۆلی باران بارینە بەهێزەکە دەستپێدەکات، بارانی لاواز دەبارێت، ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچەش بارانی مامناوەند ببارێت زیاتر سنووری هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە ئەوەش دەڵێت، خێرایی با بە گشتی ئاسایی دەبێت 20 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت، ئاڕاستەی با باشوور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بەڕێژەی 2 پلە نزمدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share