بڕی ئەو دراوانەی لە سەردەمی سەدامدا بەهەدەردراوە زیاترە لە بودجەی پێنج ساڵی عێراق

مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند کە ئەو بڕە پارەیەی لە سەردەمی سەدام حسێندا بەهەدەردراوە، نزیکەی 500 ملیار دۆلارە.

مازن فەیلی ڕایگەیاندووە، “کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە سەردەمی حکومی سەدام حسێندا بەهەدەر دراوە و بە نایاسایی نێردراوەتە دەرەوە نزیکەی 500 ملیار دۆلارە کە دەکاتە بودجەی پێنج ساڵی عێراق لە ئێستادا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە عێراق پێویستی دانانی یاسای نوێیە کە تێیدا پشت بە پسپۆڕانی دوەلی و توێژینەوە لەسەر چۆنێتیی بەدەستهێنانەوەی ئەو سامانە چونکە لەئێستادا وڵات پێویستییەکی زۆری پێیەتی.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بودجەی ساڵی 2021ی عێراق 164 تیریلیۆن دینارە و کورتهێنان لە بودجەدا 71 تریلیۆن دینارە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. مەفرەزەیەكی داعش دەستگیركران

بابەتی دواتر

كەركوك.. "پێنج تیرۆریست دەستگیركران كە یەكێكیان ژنە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
Total
0
Share