بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بۆ ئەم مەبەستە، تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا تەنیا سەنتەری قەزای رانیە، لە پڕۆژەی رووناکیدایە و کارەبای 24 کاتژمێری نەگەیشتووەتە شوێنەکانی دیکەی سنووری ئیدارەی راپەڕین.
لەو بارەیەوە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک بە ئێمە نەوتراوە سەبارەت بە گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ شوێنەکانی دیکەی ئیدارەی راپەڕین.