پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە بە ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەکی شێلابوو

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو 22ـی شوباتی 2026. نزیکەی کاتژمێر یەکی شەو هاوڵاتییەک لەکاتی پەڕینەوەی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کراونی بێسەرەتا لێیدەدات و هەڵدێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پاش رووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن شوێن ئۆتۆمبێلی ناوبراو دەکەون و دەستگیری دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و لەکاتی رووداوەکەدا لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکاندا بووە، لە ئێستادا پەڕاوی یاسایی بۆ هەڵدراوەتەوە و بەگوێرەی ماددەی 23 لە یاسای هاتوچۆ راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوورەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری رووداوەكەی شارەزووری راگەیاند. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایتیی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە، دوای بەدواداچوون و…
زیاتر ببینە

پۆلیسی زاخۆ: بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 15 کەس دەستگیرکران

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی 15 کەسی بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگەیاند. ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە بڵاوکراوەیەکی…
Total
0
Share