بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاشکرایدەکات، سبەینێ یەکشەممە، دەستدەکرێت بە دابەذشکردنی 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سبەینێ یەکشەممە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی 80 هەزاری قەرەبوو بەسەر ئەو حاجییانەی کە ساڵی رابردوو، بەهۆی گرژییە سیاسییەکانی ناوچەکەوە بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان بۆ سعودییە ئەنجامدا، بەڵام بە رێگەی وشکانی لە سعودییەوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.
وتیشی، “بڕی قەرەبووەکە حکومەتی عێراق دابینیکردووە، سبەینێ حاجیان بۆ وەرگرتنی قەرەبووەکە دەتوانن سەردانی نووسینگەی حەح و عومرەی سلێمانی بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حاجییەک لە دەرەوەى شار بوو، دەتوانێت کەسێکى نزیکى راسپێرێت بۆ وەرگرتنەوەى پارەکە، بەمەرجێک بەڵگەنامە رەسمییەکانی حاجییەکەی پێبێت.